یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد لەمەڕ دەستبەسەر كرانی ئەندامانی بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
19:43 - 17 خەزەڵوەر 2711
كوردپا – یەكیەیتی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد لە بەیاننامەیەكدا كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، وێڕای ئاوڕدانەوەیەكی كورت لە ئاڵۆگۆڕەكانی ناوچە، ئاماژەی بە شەپۆلی دەستبەسەر كراوانی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو رێكخراوە و خوێندكارانی كورد كردووە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەهاری رۆژهەڵاتی ناڤین، باكووری ئەفریقا و ئەو گۆڕانكارییە بنەڕەتییانەی كە بەدوای خۆیدا هێنا، وەك رۆخانی حكومەتی مەعمەر قەزافی، هەڵبژاردنەكانی توونس، دادگایی كردنی حوسنی موبارەك، وادە و بەڵێنییەكانی دەسەڵاتی پڕ لە ترسی بەحرەین، كارەساتەكانی سووریە و... بە روونی نموونەیەكن لە فۆرم و قەوارە گرتنی ئیرادەیەك لەناو دانیشتوانی ئەو وڵاتانە بۆ هەنگاو نان بەرەو دێمۆكراسی و ئازادی.
لە درێژەی بەیناننامەكەی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورددا ئاماژە بەوە كراوە كە، جەمسەری پێكهاتنی ئەو رووداوە كۆمەڵایەتییانە و فۆرم گرتنیان بە ئاراستەی ئیعتراز و ناڕەزایەتی، شۆڕشەكان لەو زەروورەتەوە سەرچاوە دەگرن كەلە رەوتی زەمان و قۆناغێك لە مێژوودا روو دەدەن و لە بنەمای عەقڵانیی بزووتنەوە ئازادیخوازییەكان و ویستی روانینی گونجاو لەناو كۆمەڵگا كە پێویستیی تێپەڕین لە دۆخی قەیراناویەوەیە بەرەو دۆخی سیستماتیك، دێنە ئاراوە.
لە بەشێكی دیكە لە بەیاننامەكەی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كوردا وێڕای ئاماژە كردن بە زەروورەتی پێكهاتنی ئەو رێكخراوە، پەرژاوەتە سەر ئەو زەخت و گوشار و بەربەستانەی كە لەبەردەم كار و چالاكیی رێكخراوەكەیاندا لەلایەن ناوەندە نیزامی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دێنە ئاراوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: دەستبەسەر كرانی چوار كەس لە ئەندامانی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد لە هاوینی ئەمساڵ بەربەستێكی دیكەیە لەبەردەم بزووتنەوەی خوێندكاری و هەروەها دەستبەسەر كرانی ئەسعەد باقری چالاكی خوێندكاری و دەبیری پێشووی ئەو یەكیەتیە و رەحیم باجوەر یەكێكی تر لە ئەندامانی ئەو یەكەیەتیە لە چوارچێوەی هەمان سیاسەتی نابەجێی حكووومەتە لە هەمبەر چالاكییەكانی ئەو رێكخراوەدا.