یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری روانسەر دەستبەسەر کرا

02:30 - 19 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بەربژێرەکانی شوورای شاری روانسەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، \"وەهاب غولامی\" یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

\"13177.jpeg\"
وەهاب غولامی،یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری روانسەر
وەهاب غوڵامی کوڕی عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاویی گوندی \"مێرگان\"ی سەربە شاری روانسەرەو بروانامەی لیسانسی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی رازی کرماشان وەرگرتووەو دانیشتووی شاری روانسەری سەربە ئوستانی کرماشان بووە.

شیەتحاڵان رایانگەیاندووە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ناوبراو هەموو پوستر و تراکتە تەبلیغییەکانی ناوبراو لە سەر دیوارەکانی شاری روانسەر هەڵکەندراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەوپاڵێوراوەی شۆرای شاری روانسەر و شوێنی راگیرانبی ناوبراو هێچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.