ئیدارەی فەرهەنگی ئیلام کۆڕیادی مامۆستا "وەلی محەممەد ئومیدی"ی بەلاڕێدا برد + وێنـــە

21:05 - 19 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین کۆڕیادی ئوستانیی شێعر و وتار کە لە ژێر ناوی \"گوڵە هەڵاڵەی بریندار\" بۆ یاد و بیر ئانینی شاعیری کۆچکردوو \"وەلی محەممەد ئومیدی\" بەڕێوە چوو، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیلامیی ئەو شارەوە بە مەرجی گرێدانی شێعرەکانی ئەو شاعیرەی کورد بە \"شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق\"ـەوە مۆڵەتی بەڕێوەچوونی پێ درا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٦ی بانەمەڕ کە کۆمەڵێک لە نووسەران و شاعیرانی کوردی خەڵکی ئیلام دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو گرێدانی شێعرەکانی ئەو شاعیرە ناسراوەی کورد بە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و ئێراقەوە دەربڕیبوو، سەرئەنجام ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بە کەلک وەرگرتن لە چەند کەسێکی سەربە حکوومت ئەو کۆڕیادەی بەلاڕێدا برد.

کەسێکی بەشدار لە کۆڕیادەدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کۆڕیادە سەرەڕای ئەوە کە بۆ باس لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق تەرخان کرا، چەندین شاعیری وەک: فەرهاد شاهمورادیان، عەبدولقائم محەممەدیان، نێعمەتوڵلا داودیان، محەممەد رەزا رۆستەم‌پوور و میرزا بەیگی کۆمەڵێک شێعری ئەو شاعیرە کوردەیان خوێندەوە.

لەلایەکی دیکەوە لەو کۆڕیادەەدا پەیکەرەی شاعیری کورد وەلی محەممەد ئومیدی لەلایەن \"شوکروڵڵا شێرخانی\"یەوە پەردەی لەسەر لادرا.

\"12589.jpg\"

بەڕێوەبەریی ئەو سمینارە لە ئەستۆی حەبیبوڵڵا بەخشوودە بووە و هەروەها لێژنەی زانستیی ئەو کۆڕیادەش \"بێهرووز سپیدنامە و زاهید سارایی\" پێکیان هێنابوو.

وەلی محەممەد ئومیدی ناسراو بە \"وەلی بێگانە\" شاعیری ناسراوی کورد ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی لە شارەدێی \"کارزان\"ی سەربە شاری \"شیروانی چەرداوڵ\"ی ئوستانی ئیلام لە دایک بووە و لە ماوەی تەمەنیدا چەندن جار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەهۆی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەوە ئازر و ئەزیەت کرابوو.
ئەو شاعیر ناسراوەی کورد ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

\"12587.jpg\"

\"12590.jpg\"