كۆڵبەرێكی كورد لە ورمێ بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا
20:57 - 12 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ لەسەر سنوور بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 11ی گەلاوێژ كۆڵبەرێكی كورد بەناوی \"زێڕۆ ئیبراهێمی\" خەڵكی گوندی \"ئەلیە\"ی سە بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لەسەر سنوور و لە شوێنێك بەناوی \"گەلیشمێ\" بەسەر مینی چێندراودا كەوتووە و لاقێكی لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری شایەتحاڵانەوە ئاشكرای كردووە كە دوای ئەو رووداوە \"زێڕۆ ئیبراهیمی\" رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ورمێ كراوە، بەڵام نەخۆشخانە حكوومەتییەكان لە ورەگرتنی خۆیان بواردووە و بنەماڵەكەی بەناچاری لە نەخۆشخانەی \"سۆلەت\"ی ورمێ كە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی و غەیرە حكوومەتییە، بەستەرییان كردووە.
شایەتحاڵان باسیان لەوەش كردووە جیالەوەی كە لاقێكی لەو رووداوەدا لەدەست داوە ئەو لاقەكەی دیكەشی بەهۆی سەختیی برینەكانیەوە مەترسیی بڕینەوەی لەسەرە.
دیاردەی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەكان لە كوردستانی ئێران ساڵانە چەندین رووداوی كوشتن و لەدەست دانی جەستەی هاووڵاتییانی كوردی لێدەكەوێتەوە و زۆر جاریش بنەماڵەی قوربانیان لەباتی پێڕاگەیشتن لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارە حكوومەتییەكانەوە، دەكەونە ژێر لێكۆڵینەوە و دیارە مەرگ و لەدەست دانی جەستەی مرۆڤەكانیش لەلایەن حكوومەتەوە تاوانە!