ئاژانسی كوردپا: فەرمانداری شاری چاڵدوران رایگەیاند، بارینی بارانی زۆر لەو ناوچەیە بۆتە هۆی ئەوەی كە نزیك بە 30 گوند گرفتاری لافاو بن.
ئەحمەد رەزا قولیپوور وتیشی، لافاو خەسارێكی زۆر بەرچاوی بە وەرزێڕان و ئاژەڵدارانی ناوچەكە گەیاندووە و لەو پێوەندییەدا 600 سەڕ مەڕی هاووڵاتییان بەهۆی لافاوەوە تێدا چوون.
فەرمانداری شاری چاڵدوران ئەوەشی خستە روو، لە ئەنجامی ئەو لافاوە هەستاندا 1 میلیارد تمەن خەساری ماڵیش بە هاووڵاتییانی ئەو 30 گوندە گەیشتووە.
چەندین گوندی "قاشقا بڵاغ، نەبی كەند، دەلك داش و عیسا قولیك" لەو گوندانەن كە زۆرترین خەسارییان وەبەر كەوتووە.





