كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بەدەستی نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران گیانی لێ ئەستێنرا
16:11 - 26 خاکەلێوه 2712
كوردپا: سێ رۆژ لەمەوبەر كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە ناوچەی چالدوران كەوتە بەر دەستڕێی گوللەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و گیانی لێ ئەستێنرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەحمەد ئەموویی میلان، تەمەن 24 ساڵ لە كاتێكدا كە بەتەمای چوونە دەرووە لە یەكێك لە گوندە سنوورییەكانی ئەو ناوچەیە بووە، بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا لە شاری \"خۆی\"یەوە لە درێژەی راپۆرتەكەی خۆیدا رایگەیاندووە، ئەحمەد ئەموویی میلان خێزاندارە و مندالێكی 9 مانگەی هەیە.
ئەو كۆڵبەرە خەڵكی ناوچەی \"چالدوران\"ی سەر بە شاری ماكۆیە كە بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەریی هەڵبژاردووە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە بەپێی یاسای شێوازی بەكار هێَنانی چەك، تەقە لە نزیك شوێنی ژیان و دانیشتنی خەڵك قەدەغەیە و هەروەها تەقە و دەستڕێژ لە كەسانی بێ دیفاع لە حاڵەتێكدا كە پەرەچەكرداری نەبێت، نایاساییە.
دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكان لە كوردستانی ئێران، بەهۆی نەبوونی دەرەتانی كار و دەستەنگی و هەژاری، لەپێناو دابین كردنی پێداویستییەكانی ژیانیان پەنا دەبەنە بەر پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری كە هەر رۆژە بە شێوازی جۆراوجۆر گیانیان ڵی ئەستێنرێ، یان بەهۆی مینە چێنراوەكان، یان بەهۆی رەق هەڵاتن لە سەرمای لەرادەبەدەر لە كوێستانەكان دەبنە قوربانی.
لە رۆژانی سەرەتای ساڵی 1391دا دوو كۆڵبەری دیكەی كورد یەكیان بەهۆی سەرما و ئەوی دیكەشیان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا.