كوردپا: "مینیاتۆری ئوستوورەیی" و "نەفرینی قاوەیی"، دووبەرهەمی نووسەرانی كرماشانی لە بیاڤی كورتە چیرۆكدا چاپ و بڵاو كرانەوە.

هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، "ئیسفەندیار دركە" نووسەری تەمەن 51 ساڵەی خەڵكی كرماشان یەكەم كۆمەڵە چیرۆكی خۆی بەناوی "مینیاتۆری ئوستووریی" چاپ و بڵاو كردەوە.

ئەم كتێبە لە 11 چیرۆك پێكهاتووە و لە قەوارەی 110 لاپەڕە و بە پێشەكیی مەنسوور یاقووتی نووسەری ناوداری كوردی كرماشان رازێنراوەتە.

پێشتریش چەندین كتێب و بەرهەمی دیكە لە ئیسفەندیار دركە چاپ و بڵاو بوونەتەوە.

"نەفرینی قاوەیی"ش كتێبێكی دیكەیە لە نووسینی "فەرانەك گوڵچین" نووسەری خەڵكی شاری "سەحنە"ی كرماشان كەلە 125 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ئەم كتێبەش لە 19 چیرۆك پێكهاتووە كە زیاتر لە پڕژاوەتە سەر پرسە كۆمەڵایەتییەكان و پەرۆشییەکانی نووسەر.

هەر دوو ئەو كتێبە كەلە بیاڤی ئەدەبیاتی داستانی و بە زمانی فارسی نووسراون، لەلایەن بڵاوگەی "روزگار"ەوە چاپ و بڵاو كراونەتەوە.