گیانلەدەستدانی کرێکارێکی ئیلامی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

11:08 - 13 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، کرێکارێکی ئیلامی بە ناوی "نورەدین فەهیمی" هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە، لە بیناییەکی دوو نهۆمی خەریکی کارکردن بووه، کە بەهۆی بەربوونەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە لە شەقامی "گوڵەکانـ"ــی شاری ئیلام، ڕووی داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بانەمەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ناسێح قاسمی"، خەڵکی گوندی "ئەیووب" سەر بە شاری سەقز، تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.