گیان لەدەست دانێ کرێکارێکی کورد لە شاری جوانڕۆ
14:31 - 2 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی رەزبەر کرێکارێک بەناوی \"عوسمان رەمەزانی\" کە لەشیرکەتی \"قاڵیچە\"ی شاری جوانڕۆ سەرقاڵی کار کردن بوو، بەهۆی نەبوونی سەرپۆش کەوتۆتە بەر تاسمەی دەزگای هەڵکەندنی تونێل و گیانی لەدەست داوە.
ساڵانە سەدان کرێکار لە وڵاتی ئیران و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی رووداوی کارەوە دەبنە قوربانی و هاوکات چالاکانی کرێکاری هۆکاری هاتنە ئارای ئەو رووداوانە بۆ کەمتەرخەمیی خاوەنکار بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی گیانی کرێکاران دەگێرنەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا تۆمار کراوە، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە هەتا ئێستا ١٧ کرێکاری کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران تەنیا بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بە پشت بەستن بە ئامای تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەمەڕ گیان لەدەست دانی کرێکاران لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ئەنجام بدرێت، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.