ئاژانسی کوردپا: فیلمی "جادەکان ئێمە ناناسن" لەدەرهێنانی سینەماکاری بۆکانی بەشداریی لەفێستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی فێستیڤاڵی دهۆک بڵاوی کردەوە، فیلمی " جادەکان ئێمە ناناسن" لەدەرهێنانی بێهرووز ئەسراری سینەماکاری کورد رێکەوتی ٢٤ی رەزبەر لە شاری دهۆک لەهەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
هاوکات ئەو فیلمە توانیویەتی بەشداریی لەسییەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تاراندا بکات و لەگەڵ ١١٥ بەرهەمی سینەمایی وڵاتانیتر بکەوێتە رکابەرییەوە.
فیلمی جادەکان ئێمە ناناسن، باس لە ئازاد بوونی زیندانییەک دەکات کە لەهەوڵی ئەوەدایە ژمارەیەک پەیام و نامەی هاوبەندییەکانی بە بنەماڵەکانیان بگەیەنێت.
سییەمین فێستیڤاڵی فیلمی تاران لەرێکەوتی ٢٢ی رەزبەرەوە دەست پێدەکات و بەرهەمی ئەو سینەماکارە بۆکانییە تێیدا نمایش دەکرێت.
بێهرووز ئەسراری هەتا ئێستا توانیویەتی چەندین کورتە فیلم، فیلمی دیکیۆمێنتاری و چیرۆکی بەرهەم بهێنێت.





