گۆڕینی شوێنی ترمینالی بۆكان/ دانانی ناوەندی ئەمنیەتیی لەناو ترمینالدا
12:55 - 29 سەرماوەز 2711
كوردپا: دوابەدوای گۆڕینی شوێنی ترمینالی بۆكان، لە سەر برَیاری فەرمانداری ئەو شارە ناوەندێكی ئەمنیەتیی لە ژێر ناوی حەراسەتیان لە ناو ئەو ترمیناڵدا دامەزراندووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر ترمینالی گشتیی شاری بۆكان لە فەلەكەی ئازادەگانەوە گوێزرایەوە بۆ شوێنێك لە دەرەوەی شار بە ناوی رووبەرووی ئاشی سالمی.
بەوتەی شایەتحالان، ئەوەی كە جێگای سەرەنجە درووست كردنی بنكەیەك لە ناو ترمیناڵەكەدا لە ژێر ناوی حەراسەتی ترمیناڵە.
شوفێرانی ئەو ترمینالە لەو باوەڕەدان، هەتا ئێسا نموونەی لەو چەشنەمان نەبینیوە و ئەم كارەی فەرمانداری شاری بۆكان لە راستای زیاتر ئەمنیەتیی کردنی كەشی ناو ترمینالەكەیە.
وێنە:IRNA