گواستنەوەی ٥ چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

12:57 - 26 گەلاوێژ 2720

پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "عەلی قادری، هێمن کەریمی، ئارمیا ڕەنجبەری، هیوا و وریا ئەمینی" خەڵکی سەقز، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران.

ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی گەلاوێژ، پێنج چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و لە ماوەی دەسبەسەر کرانیاندا، لە مافی چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوون.

ئەو چالاکە مەدەنییانە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵیان، دەستیان بەسەر کەرەستەی کەسیی ئەواندا گرتبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو پێنج چالاکە مەدەنییەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردبوو.