سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، "ئەرسەلان یاسینی"، کە تۆمەتی "قەتڵـ"ـی هەیە لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.
ئەو زیندانییە خەڵکی شاری نەغەدەیە و زیاتر لە ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەستی دوو کەس لە نزیکەکانی خۆی" دەسبەسەر کراوە.
ئەو زیندانییە لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە "قیساس" (ئێعدام) مەحکووم کراوە و لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لە زیندانی ورمێ دابووە.





