کەمئەندامبوونی هاووڵاتییەکی تارانی بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری مێهران

11:05 - 3 رەزبەر 2721

ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٧ ساڵە خەڵکی شاری تاران، لە خالی سنووری "بارام ئاوا"ی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی مینە کۆنەکراوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو هاووڵاتییە ناڕوونە و بەپێی هەواڵدەرییەکان، ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستیی نالەبار ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی مافی مرۆڤیی کوردپا،  لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٣ هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و کەرەستەکانی شەڕ لە شارەکانی کوردستان کوژرا و بریندار بوونە. (٦ کوژرا و ٧ بریندار)