کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار کرا

10:34 - 22 رەزبەر 2720

کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر وەیسی" خەڵکی گوندی "جۆجاڕ"ی بەخشی سەلاسی ‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بەسەختی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

سەرچاوەی کوردپا باسی لەوە کرد کە "وەزیر وەیسی" تەمەنی ٢٨ ساڵە و ماوەی چەند مانگێکە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئەمینی" خەڵکی گوندی "دارمەکۆنـ"ـی بەشی وەزنێی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرابوو.