لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد عەلی خاڵەنژاد" کوڕی "جەماڵ" خەڵکی گوندی "مارەغانـ"ـی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا هەروەها وتی: "بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان و شوێنی ڕاگیرانی، هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.