کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

11:20 - 2 خەرمانان 2720

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بێهرووز مورادی" کوڕی "میرزرا"، خەڵکی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە و پشتی پێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

"بێهرووز مورادی" خێزاندارە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەعدی میرزایی" کوڕی "ڕەشید"، تەمەن ٢٤ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرابوو.