کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

12:13 - 30 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بورهان یووسفی"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانەوە.

بورهان یووسفی لەو ڕووداوەدا، ڕانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە کەمتر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لە سنوورەکانی مەریوان، بانە و سەردەشت، ٤ کۆڵبەری کوردیان، بە تەقەی راستەوخۆ کوشتووە.