کۆڕی پەردەلادن لەسەر کتێبی ڕشتەی کوردەواری (مەلای مەزبوورە) لە شاری مەریوان بەرێوە چوو

15:50 - 3 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢ی سەرماوەز، کۆڕی پەردەلادن لەسەر کتێبی ڕشتەی کوردەواری (مەلای مەزبوورە)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران و خوێنەرانی ئەو کتێبە، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی مەریوان، بەرێوە چوو.

کۆڕی پەردەلادن لەو کتێبە لەلایەن کۆمیتەی تەنزی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوانەوە بە بەشداریی شاعیران و نووسەران و قەڵەمبەدەستان، بە فەرمی پەردەلادانی بۆ کرا.

وتاربێژانی کۆڕەکە بریتی بوون لە:

سەید ئیسماعیل حوسێنی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و شارەزا و توێژەری وێژەی زارەکی و فۆلکلۆری کوردی و پێشکەشکاری بە ئەزموون و سەرکەوتووی ڕادیۆ سنە.

محەمەدسەعید نەجاڕی، ناسراو بە مامۆستا ئاسۆ، شاعیر و نووسەر.

محەمەد بەهرامی، لێکۆڵەری بواری وێژە و کەلەپووری کوردی و مامۆستای قوتابخانە.

قادر ئازمەند، توێژەری وێژەی زارەکی و تەنزی کوردی و فۆلکلۆرناس.

عوسمان سەمەدی، نووسەری کتێبەکە.

سروە ڕەحمانی، کارناسی وێژە.

کتێبی ڕشتەی کوردەواری (مەلای مەزبوورت) کە بابەتی نوکتە و قسە و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین لە خۆ دەگرێ لەلایەن نووسەری مەریوانی، عوسمان سەمەدی، ناسراو بە عوسمانی کتێبخانەوە کۆ کراوەتەوە.

ئەو کتێبە لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئامیار لە سنە لە ٤٦۰ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرابووە.