کۆنترین گەڕەکی شاری جوانڕۆ، پەراوێز خراوترین گەڕەکی شارە + وێنــە

21:16 - 26 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: گەڕەکی \"قڕگە\" یەکێک لە کۆنترین گەرەکەکانی شاری جوانڕۆ کە لە شەقامی \"سەعدی\"ی ئەو شارە هەڵکەوتووە، بە هۆی کەمتەرخەمیی شۆرا و شارەوانیی ئەو شارەوە لە پەراوێزدا ماوەتەوە.

ماڵپەڕی جوانڕۆ لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بەهۆی بارودۆخی نالەباری کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە و پێرانەگەیشتنی شۆرا و شارەوانی بەو کێشە هەنووکەییە، رۆژانە بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە.

زۆربەی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانە رایانگەیاندووە، بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی کۆڵانەکان چاندین جار سەردانی شارەوانی و شۆرای شاری جوانڕۆمان کردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێک لە راستای چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەدا هەڵنەگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی خراپیی رێرەوی ئەو کۆڵانانەوە، چەندین منداڵ توشی شکانی جەستەیی بوونەتەوە و تەنانەت هاتوچۆی ماشینیش تێدا مومکین نییە، ئەمەش وەک یەکێکی دیکە لە گرفتەکانی ئەو هاووڵاتییانە دێتە ئەژمار.

شاری جوانڕۆ لە ئوستانی کوردنشینی کرماشان هەڵکەوتووە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، ٦٢ هەزار و ٢٥٩ کەس حەشیمەتی هەیە.

\"12740.jpg\"

\"12742.jpg\"

\"12748.jpg\"

\"12741.jpg\"

\"12745.jpg\"

\"12743.jpg\"

\"12746.jpg\"

\"12747.jpg\"

\"12744.jpg\"