کچە کوردێکی ئیلامی خۆی کرد بە کوڕ

22:46 - 22 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەم جار کچێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی ئیلام، رەگەز و ناسنامەی خۆی لە کچەوە بۆ کوڕ گۆڕی.

ماڵپەڕی \"ئیلام\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کچێکی لاوی خەڵکی شاری ئیلام بە کەڵک وەرگرتن لە نەشتەرگەری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە، رەگەزی خۆی لە کچەوە بۆ کوڕ گوڕی.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئەو کەسە هەتا تەمەنی ١٨ ساڵی ژیانێکی ئاسایی بووە، بەڵام پاش کامڵ بوون دەنگ و سیمای دەم و چاوی وەک پیاوی لێ‌هاتبوو کە بەو هۆیەوە تووشی خەمۆکی ببوو.

بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی رۆڵەکەیان چەندین جار سەردانی پزیشکیان کردبوو، بەڵام لەلایەن دوکتورەکانەوە پێیان راگەیەندرابوو کە تاکە رێگەی چارەسەری و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی ئەوەیە کە رەگەزی خۆی لە کچەوە بۆ کوڕ بگۆڕێت.

ئەو کەسە پاش چەندین دەورەی دەرمانی و نەشتەرگەری، رەگەزی خۆی لە کچەوە بۆ کوڕ گۆڕا و لە ناوی \"مەعسوومە\"ـەوە بۆ \"مەسعوود\" ناسنامەی خۆی گۆڕی.