کوژرانی ١٢ سنوورپارێزی حکوومەتی ئێران لە شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت

18:16 - 8 خەرمانان 2720

تویتێری "مەرزبانی" لە هەواڵێکدا باسی لە کوژرانی ١٢ کەس لە هێزەکانی سنوورپارێزیی حکوومەتی ئێران کردووە لە سەرەتای وەرزی بەهار هەتا  کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ.

تویتێری مەرزبانی، کوژرانی ئەو ١٢ کەسە لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بۆ شەڕ لە دژی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو ١٢ کەسە لە هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستاندا کوژراون.