چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسیم میرزایی" خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "حەسیم میرزایی" بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.