کتێبی "ڤیر کە، ڕەنگ کە" بەرهەمی موژگان کاوسی، زیندانیی سیاسیی پێشوو چاپ و بڵاو کرایەوە

12:25 - 17 جۆزەردان 2722

کتێبی "ڤیر کە، ڕەنگ کە" بە زاراوەی کوردەکانی کلاردەشت، بەرهەمی موژگان کاوسی، نووسەر و زیندانیی سیاسیی پێشوو، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە تایبەتە بە منداڵان و ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە زیندووکردنەوە و پاراستنی زمانی کوردیی لە حاڵی لەنێوچوون لەنێوان بەرەکانی نوێ لە شاری کەلاردەشتە.

ئەو کتێبە نیوەڕەنگییە لە ٢٠ لاپەڕەدا لەلایەن بڵاوکراوەی "تەوکولی" چاپ کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، موژگان کاوسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە زیندانی کەچوویی کەرەج ئازاد کرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٩٨، ئەو نووسەر و چالاکە کوردە ڕەوانەی دادگای ئینقلابی نەوشەهر کرا و دادگا ناوبراوی بە ٦٩ مانگ زیندان مەحکووم کرد و پاش سەپاندنی حوکمی دادگا بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

حوکمی ٦٩ مانگ زیندانیی ئەو نووسەرە کوردە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازەندەران بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان زیادی کرد.

موژگان کاوسی ماوەی زیندانیبوونەکەی خۆی لە زیندانەکانی نەوشەهر، ئێڤین و کەچووئیی کەرەج تێپەڕاندبوو.