کاریکاتێریستێکی کورد لە شاری بانە پیشانگایەکی کاریکاتێری دەکاتەوە + وێنـــه

19:57 - 3 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندە کاریکاتێریستی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، پیشانگەیەک تایبەت بە بەرهەمەکانی خۆی بەرووی ئۆگرانی هونەری کاریکاتێردا دەکاتەوە.

مەهدی ئەحمەدیان هونەرمەندی کاریکاتێریستی کورد بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ \" بەمەبەستی زیاتر پەرە پێدان بە هونەری کاریکاتێر و پیشاندانی کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانم، کە ٢٠ تابلۆی کاریکاتێری لەخۆ گرتووە، رۆژی شەممەی داهاتوو پیشانگەیەکی کاریکاتێری رێک دەخەم.

\"17007.jpg\"
مەهدی ئەحمەدیان زیاتر لە بەرهەمەکانمدا دیاردەکانی رۆژانە و رەخنە لە بەرپرسانی حکوومەتی دەگرم کە زیاتر حاڵەتی پێکەنین و تەوس بە خۆیانەوە دەگرن
ئەو پیشانگەیە رۆژی شەممە کاتژمێر١٠ی سەر لە بەیانی دەکرێتەوە هەتا رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز لە دوو شیفتی بەیانیان و ئێواراندا، لە مەکۆی فەرهەنگی هونەریی شاری بانە بەردەوام دەبێت.

ئەو هونەرمەندە کوردە گوتیشی کە زیاتر لە بەرهەمەکانمدا دیاردەکانی رۆژانە و رەخنە لە بەرپرسانی حکوومەتی دەگرم کە زیاتر حاڵەتی پێکەنین و تەوس بە خۆیانەوە دەگرن.

\"17002.jpg\"
مەهدی ئەحمەدیان باسی لەوەش کرد کە هونەری کاریکاتێر لایەنگری تایبەت بەخۆی هەیە، من هەوڵ ئەدەم کە کاریکاتێرەکان بە شێوەیەک بکێشمەوە کە مێشکی بینەر بە خۆیەوە سەرقاڵ بکات و مانایەکی تایبەت بگەیەنێت، رەنگە بۆ کەسانێکی ئاسایی تەنیا لە قاڵبی پێکەنینێکدا بمێنێتەوە\".

ئەو هونەرمەندە کوردە لە وڵامی پرسیارێکدا کە هەتا چەند لەلایەن دەزگا حکوومەتییەکانەوە یارمەتی دەکرێن، رایگەیاند: \" بە هۆی ئەوە کە کاریکاتێر بە هونەرێکی سەربەخۆ لە قەڵەم نادرێت، هیچ دەزگا و ناوەندێکی حکوومەتی یارمەتیی کاریکاتێریستەکان ناکات، لە هەمان کاتیشدا بە کەمی بەرەوڕووی بەربەست دەبنەوە\".

مەهدی ئەحمەدیان ساڵی ٦٤ی هەتاوی لە شاری دیواندەرە لە دایک بووە و هەتا قۆناغی ماستەر درێژەی بە خوێندن داوە و ماوەی ١٣ ساڵە بە هونەری کاریکاتێرەوە سەرقاڵە و هەتا ئیستا چەندین پیشانگەی کاریکاتێری بەشێوەی تاکە کەسی و گرووپی بەرێوە بردووە.
\"17001.jpg\"

\"17006.jpg\"