چالاكێكی كورد بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان راگوێزرا
19:48 - 18 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ئەمڕۆ كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ شەریف باجوەر چالاكیی ژینگەپاریزی كورد دوای نزیك بە چوار مانگ راسگران لە گرتنگەی ئیداری ئیتلاعاتی مەریوان بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوێزرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ١٨ی خەزەڵوەری1390ی هەتاوی، شەریف باجوەر چالاكی ژینگەپارێز دوای نزیك بە چوار مانگ راگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، راگوێزی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە كرا.
هەتا ئێستا لەمەڕ رەوشی تەندروستیی شەریف باجوەر و پەروەندەكەی زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
شەریف باجوەر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و بەرپرسی كۆمیتەی قەیرانی ئەم ئەنجومەنە رێكەوتی ١ی گەڵاوێژی ئەمساڵ دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ دوو كەسی تر لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن بە ناوەكانی ئیرەج قادری و بێهرووز داروەند، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.