چالاکێکی دیکەی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کرا

11:29 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، هوشەنگ کەریمی، چالاکی کرێکاری لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە وێڕای شێیس ئەمانی، چالاکێکی دیکەی کرێکاری و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کرێکاران ویستوویانە ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە شارەکی سەنعەتیی ژمارە ٢ی سنە بەڕێوە ببەن کە پێش لە دەسپێکی ڕێوڕەسمەکە، لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و پاشان مەئمووران، کرێکارانیان داوەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان و چەند کرێکاری بەشداربوو لە ڕێوڕەسمەکەیان دەسبەسەر کردووە کە شێیس ئەمانی و هوشەنگ کەریمی لە دەسبەسەرکراوانن.