چالاکییەکی ژینگەپارێزی لەئیلام بەڕێوەچوو + وێنــــه

13:55 - 11 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ژومارەیەک لە ژینگەپارێزانی \"ئیلام\"یش چالاکییەکی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی سەرماوەز رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی ئیلام کەلە چینە جیاجیاکانی خەڵكی ئەو شارە پێکهاتبوون، زیاتر لە هەزار تۆڤی بەڕوویان لە سروشت و ژینگەی دەوروبەری شاری ئیلام چاند.

دەگوترێت کە لەو چالاکییەدا کە نزیک بە ١٠٠ هاووڵاتیی کوردی ئیلامی بەشداربوون، تیمی شاخەوانیی \"جەمشید\" و هەروەها کۆمەڵێک منداڵ ئامادەی چالاکییەکە بوون.

پێشتریش لە رۆژانی رابردوودا چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری ئابدانان لە ئوستانی ئیلام لە چالاکییەکی هاوشێوەدا سەدان تۆڤی بەڕوویان لە سروشت و ژینگەی ئیلام چاندبوو.

لەماوەی ئەمساڵدا چەندین چالاکیی هاوشێوە لە شارەکانی سنە ، جوانڕۆ و ئابدانان لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردەوە بەڕێوە چووە کە ئەو چالاکییانە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوودا زۆر بەرچاوتر بووە.

لە ساڵانی رابردوودا چالاکیی ژینگەپارێزیی وەکوو خاوێن کردنەوەی سروشت و ژینگە و نەمام چاندن تەنیا لەلایەن ژینگەپارێزانەوە بەرێوەچووە، و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران هیچ رۆڵێکیان لە بووژانەوەی سروشتی ناوچە کوردنشینەکانی ئیراندا نەبووە و بە بڕوای زۆرێک لە چالاکانی ژینگەپاریزی سوپای پاسداران بە شێوەی سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو هەوڵی سووتاندان و لەناوبردنی ژینگەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ئەدات.
\"17164.jpg\"

\"17143.jpg\"

\"17141.jpg\"

\"17144.jpg\"

\"17161.jpg\"

\"17163.jpg\"

\"17162.jpg\"

\"17145.jpg\"

\"17148.jpg\"

\"17147.jpg\"

\"17146.jpg\"