چالاکیی ژینگەپارێزی لەسرووشتی شاری جوانڕۆ بەرێوەچوو + وێنـــه

18:42 - 6 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداری ژومارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و هونەرمەندانی شاری جوانڕۆ، چالاکییەکی ژینگەپاریزی لە چیای هاڵانی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر، ئەندامانی ئەنجوەمەنی شارەوانی و شاعیران و هونەرمەندانی شاری جوانڕۆ لەژێر ناوی \"پاراستنی ژینگە ئەرک و ئەخلاقە\" چاڵاکییەکی \"بەڕوو\" چاندنیان لە سروشت و ژینگەی چیای ماپریسی هاڵانی و دەوروبەری بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا کۆمەڵێک شاعیر، هونەرمەند و هەروەها ئەندامانی شۆرای شار و چالاکانی مەدەنی و چەندین قوتابیی منداڵی شاری جوانڕۆ بەشدار بوون کە بە وتەی یەکێک لەچالاکانی بەشداری ئەو چالاکییە، سەدان تۆوی داربەڕوو لەلایەن چالاکانەوە چێندران.

ئەو چالاکانە بە دروشمی \"هەر دارێکی وڵاتەکەمان بسووتێت، لەجێی‌دا بە هەزاران دار ئەچێنینەوە\" بەشدارییان لەو چالاکییە ژینگەپارێزییەدا کردووە.

پێشتریش لە رۆژانی ١٩ و ٢١ی خەزەڵوەر ژومارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری سنە لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا رێژەیەکی بەرچاو تۆوی گژوگیایان لە چیای ئاویەردا بڵاو کردەوە.

کارناسانی ژینگەپارێزی لەسەر ئەو باوەڕەن کە لەماوەی ساڵانی رابردوودا چالاکیی نەمام چاندن و ئاوڕدانەوە لە ژینگە لەلایەن حکوومەتەوە لە کەمترین ئاستدا بووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە رێژەی \"سوان (فرسایش)\"ی زەوی لە وڵاتی ئێراندا بەوپەڕی خۆی بگات و هەنووکە وڵاتی ئێران لە ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی لە سوانی زەویدا هەیە.
\"17074.jpg\"

\"17070.jpg\"

\"17077.jpg\"

\"17073.jpg\"

\"17071.jpg\"

\"17080.jpg\"

\"17079.jpg\"

\"17078.jpg\"

\"17072.jpg\"

\"17076.jpg\"