پەناخوازێکی کورد لە کێبڕکێی "کۆنگ فۆ توئا"ی ئۆلەمپیادی هونەرەکانی شەڕ پلەی دووهەمی بەدەست هێنا
وەرزشوانێکی پەناخوازی کورد بە ناوی "عەباس زەندی"، خەڵکی شاری سنە و نیشتەجێی وڵاتی تورکیە، توانی لە کێبڕکێی "کۆنگفۆ توئا"ی ئۆلەمپیادی هونەرەکانی شەڕ که لە وڵاتی تورکیە بەڕێوە چووه، پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی ٢١١ وەزرشوان لە ٩ وڵاتی جیهاندا (بریتانیا، بولغارستان، ڕۆمانی، ئازەربایجان، ئەفغانستان، پاکستان، عێراق، ئێران و تورکیە) بەڕێوە چووە.
ئەو وەرزشوانه کوردە لە نێوان ئەو ٢١١ وەرزشوانە، پلەی دووهەمی بەدەست هێناوە.
ئەو کێبڕکێیە بە شێوەی ئانلاین لە دوو بەشی هونەری "تاکەکەسی و مما" بەڕێوە چووه.
لێژنەی هەیئەتی داوەرانی ئەو کێبڕکێیە پێکهاتوو لە وڵاتانی بولغارستان، ئێران و تورکیە بوونه.
عەباس زەندی ناوسراو بە شۆڕش، ماوەی ٣ دەیەیە لە ڕشتەی "کۆنگ فۆ توئا" چالاکی دەکات و دامەرزێنەر و ڕاهێنەری یانەی وەرزشیی "نەبەز"ی شاری سنە بووە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان، هەنووکە وەکوو پەناخواز نیشتەجێی وڵاتی تورکیەیە.