پۆلیسی توركیە بە توندوتیژی وەڵامی داخوازیی خۆپیشاندەرانی وانی دایەوە
15:28 - 20 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، دوای سەردانی جێگری سەرۆك وەزیری توركیە و پارێزگای وان بۆ شوێنی روودانی بۆمەلەزەكەی وان لە نێوان خەڵك و خۆپیشاندەراندا شەڕ و پێكدادان هاتۆتە ئاراوە.
دوێنێ پێنجشەممە دوای ئەوەی كە بەشیر ئاتاڵای، جێگری سەركۆماری توركیە و مونیر قارالۆغڵۆ، پارێزگاری وان سەردانی شوێنی هۆتیلێكی رووخاویان لە شاری وان كردووە، گرووپێك لە هاووڵاتییان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەو شوێنە كۆبوونەتەوە و لە هەمبەر كەمتەرخەمیی حكوومەت و تیمەكانی فریاكەوتن بەرامبەر لێقەوماوانی بۆمەلەزەكە ئیعتراز و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری دەست لە كار كێشانەوەی پارێزگاری وان بوون.
پۆلیس هێرشی كردۆتە سەر خۆپیشاندەران و بە گازی فرمێسك رێژ وەڵامی داخوازییەكانی خەڵكیان داوەتەوە و دواتر پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا رووی داوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان نزیك بە ١٠ هاووڵاتی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی توركیەوە دەستبەسەر كراون.
شەوی پێنجشەممە بۆمەلرزەیەك بە پلەی 7/٥ بە پێوەری ریشتێر شاری وانی خۆرهەڵاتی توركیەی هەژاند و زیاتر لە ٢٠باڵەخانە و چەند هۆتیلێك داڕووخاون كە بەپێی هەواڵی \"فۆرات نیووز\" هەتا ئەمڕۆ هەینی ١٣ كەس گیانیان لە دەست داوە و نزیك بە ٣٠ كەسیش لەژێر داروپەردوو رزگار كراون.
خۆپیشاندەران لەوە تووڕە بوون دوای ئەوەی كە سێ حەفتە لەمەوبەر بۆمەلمرزەیەكی بەهێز شاری وانی هەژاند و بووە هۆی گیان لە دەست دانی زیاتر لە ٦٠٠ كەس، حكوومەتی توركیە رێوشوێنی گونجاوی بۆ ئاگاداریی پێش وەخت و هەروەها كەمكردنەوەی قوربانییەكان و پێڕاگەیشتن بە لێقەوماوان نەگرتۆتە بەر و بەپێی زانیارییەكان كەمتەرخی و پشت گوێ خستنی ئەركەكان بە روونی دیارە و خەڵك لەم بارەوە لە كارەكانی حكوومەت ناڕازین.
پارێزگاری وان لە خۆرهەڵاتی توركیە هەڵكەوتووە و یەكێك لە پارێزگا كوردنشینەكانی ئەو بەشەی كوردستانە.