وەزارەتی پێشمەرگە: ئاگاداری بەرنامە و پیلانەكانی حكوومەتی بەغدا دژ بە كوردین
13:29 - 24 خاکەلێوه 2712
كوردپا: نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆك وەزیری عێراق هەتا ئێستا چەندین پلانی دژ بە كوردی لەنێو سوپای عێراق داڕشتووە.
ئەنوەر حاجی عوسمان، لەبارەی پەرچەكرداری وەزارەتی پێشمەرگە بەو پیلانانەی حكوومەتی عێراق وتی: \"هەتا ئەوكاتەی كەلە ئۆرگانی سەرووترەوە بڕیار دەرنەچێت، وەك وەزارەتی پێشمەرگە ناتوانین هیچ هەنگاوێك بنێن\".
ئەو لێپرسراوە وتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆرە ئاگاداری پیلان و بەرنامەكانی \"نووری مالكی\"یە كە دژ بە كوردەكانی كوردستانی عێراق ئەنجامیان دەدات.
نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستە روو، یەك لە پیلانەكانی حكوومەتی بەغدا دژ بە كورد دەركردنی ئەفسەر و فەرماندە پایەبەرزەكانی كوردە لە ریزەكانی سوپای عێراقدا.
پێشتر رێژەی ئەفسەرە كوردەكان لە ریزی سوپای عێراقدا لە سەدا 28 بوو، بەڵام لە حاڵی حازردا 2% ە.
لە تازەترین حاڵەتدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دوو ئەفسەری كورد لە پارێزگای كەركووك لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە بۆ شوێنی دیكە.