كوژران و بریندار بوونی 182 كۆڵبەر لە ماوەی 14 مانگدا
14:00 - 17 پووشپەڕ 2712
كوردپا: لە خاكەلێوەی 1390وە هەتا جۆزەردانی ساڵی 1391، نزیك بە 182 كۆڵبەر لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن هێزە نیزامییەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە كوژراو و بریندار كراون.
ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بە پشت بەستن بە هەواڵە بڵاو بووەكان لە سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكانەوە 182 حاڵەتی كوشتن و بریندار كردنی هاووڵاتییانی كورد كەلە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان و بەهۆی نەبوونی دەرتانی كارێكی شیاو، روویان كردۆتە پیشەی پڕ لە مەترسیی كۆڵبەری، بڵاو دەكاتەوە.
بەشێكی بەرچاو لە ئاماری تۆمار كراو لەلایەن هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ناوچە كوردنشینەكانەوە نێرداوە و ئەو هەواڵانەش لە ماڵپەڕی كوردپا بڵاو كراونەتەوە و ژمارەیەكی دیكەش لەو ئامارانە لە سەرچاوە ناوچەییە باوەڕ پێكراوەكان وەرگیراوە.
بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی هاووڵاتییان و چالاكانی مافی مرۆڤ لە پێوەندیی گەڵ رووماڵ كردنی ئەو هەواڵانە، ئەگەری زۆر بوونی ئاماری كوژراو بریندارەكان لەو رێژەیە زیاترە.
هۆكاری كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەرانی كورد
زۆربەی هەرە زۆری كوژرانی كۆڵبەران بەهۆی تەقەی راستەوخۆ و ئامانجداری هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە بووە و بەشێكی دیكەش بەهۆی مینە چێندراوەكانی حكوومەتەوە گیانیان لەدەست داوە و لە هێندێ حاڵەتیشدا كۆڵبەران بە هۆی هەرەسی بەفر و سەرماوە رەق هەڵاتوون.
لە زۆربەی حاڵەتەكاندا نیزامییەكان كۆڵبەران دەخەنە ناو بۆسەوە و بێ ئەوەی هیچ هۆشدارییەكیان پێ بدەن دەیانكەنە ئامانجی چەكەكانیان.
لەم دواییانەدا هێزە حكوومەتییەكان بە مەبەستی خستنە داوی كۆڵبەران بە لەبەركردنی جلوبەرگی ناوچەیی، زەینی كۆڵبەرانی سەر سنووریان بەلارێدا بردووە و دواتر تەقەیان لێ كردوون.
بەهۆی میلیتاریزە كردنی ناچە سنوورییەكانی كوردستان لەلایەن حكوومەتی ئێرانەەوە، ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتەوە مینیان لێ چێنراوە و ئەو پرسە نەتەنیا بۆتە مۆتەكەیەك بۆ گیانی كۆڵبەران، بەڵكوو ساڵانە دەیان هاووڵاتیی وەكوو، شوان و ژنان و منداڵان كەم ئەندام دەبن.
دەستڕێژی كردن لە ماشێنی هاووڵاتییانی كورد لە شوێنە ئاساییەكان بە بیانووی بوونی كەلوپەلی قاچاخ یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی گیان لەدەست دانی هاووڵاتییانی كوردە، ئەو هەوڵەی نیزامییەكان نەتەنیا دژایەتی لەگەڵ یاساكانی خودی حكوومەت هەیە، بەڵكوو زۆر جاریش دوای كوشتنی هاووڵاتییان دەردەكەوێ ماشێنەكانیان هەڵگری هیچ شتومەكێكی قاچاخ نیە.
ئەزیەت و ئازاری دانیشتوانی سنووری كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی ـ نیزامییەكانەوە
سەرەڕای بێبەری بوونی دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان و نەبوونی ئیمكاناتی سەرەتایی ژیان و كار، بەردەوام هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بە بیانووی هاوكاری لەگەڵ حیزبە ئوپوزیسیونەكانی حكوومەت لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی ـ نیزامییەكانەوە دەستبەسەر دەكرێن.
بانگهێشت كردنی دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكان بۆ ناوەندە نیزامییەكان و ئەستاندنی بەڵێنامە بە مەبستی خۆ بواردن لە چوون بۆ سنوورەكان لەو حاڵەتە زەخت و گوشارانە دێنە ئەژمار كە دەیانخەنە سەر هاووڵاتییانی كورد و رێگا بۆ كوشتنیان خۆش دەكەن.
هۆكاری هانا بردنی هاووڵاتیانی كورد بۆ پیشەی كۆڵبەری
شاخاوی بوونی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان و نەبوونی ئیمكاناتی وەرزێڕی لەلایەك و بیانووی بوونی هێزەكانی سەربە حیزبە كوردییەكان، وای كردووە كە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ سەرمایە گوزارییەك لەو ناوچانە نەكات.
دەتوانین بڵێین كە بەشێكی بەرچاو لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن و هانا بردنە بەر پیشەی پڕ لە مەترسیی كۆڵبەری دوایین هەڵبژاردنە بەمەبستی دابین كردنی بژیوی ژیان.
كۆڵبەران لە هەمبەر گواستنەوەی ئەو كاڵایانەدا كە زۆر جار لە كێشی خۆشیان قورسترە، حەقدەستێكی زۆر كەم وەردەگرن و خاوەن كاڵاكان بە شێوەی باو بازرگانە نایاساییەكانیان پێ دەڵێن.
سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە شێوەی راپۆرت و هەواڵ لە ماڵپەڕی كوردپادا تۆمار كراون.
بابەتە پێوەندیدارەكان بە شێوەی رۆژانە لە ناوەندی ئاماری كوردپا تۆمار و لیستەی بڵاو بۆوە لە ئەگەری بوونی كەموكووڕی و هەڵە، دوای بەدواداچوونی هەواڵنێرانی كوردپا، چارەسەر دەكرێن.