كوردپا: كرێكارێكی خەڵكی ئاوایی " گورگان"ی سەر بە شاری کامیاران لە كاتی كار كردن بە خەرمانكووپ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 14ی پووشپەڕ كەسێك بەناوی بەهمەن سهفهری تەمەن 34 ساڵ و خهڵکی گوندی "گورگان"ی سهر به شاری کامیاران لە كاتی كار كردن بە خەرمانكووپ له گوندی "کهلاوه"ی سهر به شاری روانسهر كەوتۆتە بەر ئەو كەرەسە وەرزێرییە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كوردستان بەهۆی رووداوی كارەوە بەردەوامە:
پێشتریش چەندین كرێكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی واحید ئابادیان كرێكاری ئارماتۆر بەند و دانیشتووی گەڕەكی "باخی شایگان"ی مەهاباد ـ محەممەد ئەحمەدپوور تەمەن ٦٥ساڵ و خەڵكی سنە - نەبی میری ٦٥ساڵ و خەڵكی سنە ـ زانیار مورادی كرێكاری بیناسازی، لە جادەی ساحیلیی سنە ـ فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن ٦٠ ساڵ ـ غاڵب زارعی ـ سەلاح قاسمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی "مسكن مهر" ـ عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی "میلان"ی سەر بە شاری ماكۆ و كرێكار لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر و عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز كرێكار لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
مەسەلەی تەندروستی و نەبوونی ئەمنیەتی كاری بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كاتی كار كردندا، كە لەناو كرێكارانی بیناسازییەكان لەم بارەوە زیاترین حاڵەت رووی داوە.





