هەڵبژێردراوانی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك ـ بێرلین دیاری كران
12:48 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: هەڵبژێردراوانی بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك - بێرلین دیاری كران و خەڵاتی یەكەم بەخشرایە سینەما كارێكی كوردی ئێران.
بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی بێرلین - دهۆك، رێوڕەسمی كۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی دهۆك- بێرلین، بە بەشداریی ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوان، دەرهێنەرەكانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵ و ئۆگرانی هونەری سینەما لە هۆڵی كۆنگرەی زانكۆی شاری دهۆك بەڕێوە چوو.
لەو بەرنامەیەدا سەرەتا عادڵ حەسەن لێپرسراوی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك - بێرلین لەمەڕ بە بەڕێوە چوونی ئەم فێستیڤاڵە وتارێكی پێشكەش كرد و لە درێژەدا ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵ دەنگەكانی خۆیان راگەیاند و تەندیسی فێستیڤاڵ، دیپڵۆمی شانازی و خەڵاتی نەختی بەسەر هونەرمەندانی سەركەتوودا دابەش كرا.
ئەندامانی لێژنەی دادوەری ئەم فێستیڤاڵە كە بریتی بوون لە: مەمەد ئەكتاش بەرهەمهێنەر و سەرۆكی كۆمپانیای سینەمایی \"میتۆس فیلم\" لە وڵاتی ئاڵمان وەك لێپرسراوی لێژنەی ناوبژیوان، شەوكەت ئەمین كۆركی دەرهێنەری دوو فیلمی سینەمایی لە هەرێمی كوردستان، نیزامەدین ئاریچ سترانبێژ و موزیك زان لە وڵاتی ئاڵمان، برێند بۆدێر یەكێك لە ئەندامانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرلین لە وڵاتی ئاڵمان و خاتوو ئێلینا سكرزیۆسكا لە وڵاتی ئەمریكا دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە راگەیاند:
ـ پلەی یەكەم:
تەندیسی زێڕینی فێستیڤاڵ و دیپڵۆمی شانازی درا بە جەلال ساعیدپەنا بۆ ساز كردنی كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە شاری سنە لە كوردستانی ئێران.
ـ پلەی دووەم:
تەندیسی زێوینی فێستیڤاڵ و دیپڵۆمی شانازی بەخشرا بە بێنیوسا بێریڤان بۆ ساز كردنی كورتە فیلمی \"پیاسە كردن\" لە شاری برووكسێل لە وڵاتی بێلژیك.
ـ پلەی سێیەم:
تەندیسی بورنزی فێستیڤاڵ و دیپڵۆمای شانازی پێشكەش كرا بە ئاریەن ئانان ئەسڵان بۆ ساز كردنی كورتە فیلمی \"پێش بانگ\" لە شاری دەرسیم لە باكووری كوردستان.
ـ خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوان:
تەندیسی فێستیڤاڵ و دیپڵۆمی شانازی بەخشرا بە حوسێن حەسەن بۆ ساز كردنی كورتە فیلمی \"وەڵام نیە\" لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان.
جێی ئاماژە پێدانە لە یەكێك لە رۆژانی فێستیڤاڵدا بەرێوەبەرانی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی بێرلین ـ دهۆك لە كارێكی شایستەدا بە پێشكەش كردنی تەندیس فێستیڤاڵ و دیپڵۆمی شانازی و چەپكە گوڵ، رێزیان لە چەندین كەسایەتی كورد گرت كە بە كار و ماندووبوونی خۆیان خزمەتیان بە هونەری سینەما كردووە، لەوانە: \"فاتۆش گونەی\" هاوسەری سینەما كاری ناودار و گەورەی كورد یۆڵماز گونەی، \"محەمەد موحسین\" پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی ئێستای سینەماكارانی كورد و عەباس غەزالی بەرهەمهێنەری چەندین فیلمی سینەمایی و فیلمی بەڵگەنامەیی و كورتە فیلم.
خاڵێكی دیكەی بەرچاوی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی بێرلین -دهۆك ئەوەیە كە بۆ یەكەمین جار، فیلمی سینەمایی \"یۆڵ\" لە دەرهێنانی سینەماكاری هەڵگری خەڵاتی چڵە بەڕووی كان \"یۆڵماز گونەی\" بە زمانی كوردی بڵاو كرایەوە. ئەم فیلمە بە هاوكاریی كۆمپانیایی \"میتۆس فیلم\" دوبڵاژ كرابۆوە بۆ سەر زمانی كوردی.
شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك - بێرلین لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەری دهۆك سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە هاوبەشی و هاوكاری كۆمپانیای \"میتۆس فیلم\"ی ئاڵمانی و هەروەها بە سپۆنسەری نزیكەی 20 ناوەندی كولتووری، رۆشنبیری و هونەی لە هەرێمی كوردستان و بە نمایش كردنی 9 فیلمی سینەمایی، 4 فیلمی دیكۆمێنتاری و 11 كورتە فیلم لە بەشی پێشبڕكێی و 12 كورتە فیلم لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێ لە سینەماكارانی كورد و بیانی لە وڵاتانی توركیە، ئێران، ئاڵمان، كانادا، فەرانسە، نۆروێژ، بێلژیك و هەرێمی كوردستان و هەروەها 8 سیمیناری پسپۆڕانە لەسەر هونەری سینەما لە رۆژانی 12 تا 17ی دیسامبری 2011 لە هۆڵی كۆنگرەی زانكۆی دهۆك و هۆڵی هوتێل \"ژیان\"ی ئەو شارە بەڕێوە چوو.