هەڕەشە و گوشار بۆسەر بنەماڵەی چالاکێکی خوێندکاری لە ورمێ

21:15 - 19 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ورمی هەڕەشەی زیندانی و دەستبەسەر کردنیان لە بنەمالەی چالاکێکی خوێندکاریی کورد کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بنەماڵەی \"ئومید عەبدی\" چالاکی خوێندکاریی کورد لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری \"ورمێ\"وە هەڕەشەیان لێکراوە کە شوێنی رۆڵەکەیان بۆ ئەو هێزانە ئاشکرا بکەن.

هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە ، رێکەوتی ١٧ی خاکەلیوە، \"خاڵس عەبدی، لەیلا عەبدی و هەروەها مام و دایکی ئومیدیان ئاگادار کردۆتەوە کە رۆژی دواتر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی \"شارچای\"ی سەربە شاری ورمێ ئامادە بن و خۆیان بەو ئیدارەیە بناسێنن.

\"11899.jpg\"
ئومید عەبدی
ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، داوای لە بنەماڵەی ئەو خوێندکارە کوردە کردووە کە رۆڵەکەیان لەدەرەوەی ولات بۆ ناوخۆی ئێران بگەڕێننەوە و رادەستی هێزە ئیتلاعاتییەکانی بکەنەوە.

پێشتریش بەهۆی زەخت و گوشاری حێراسەتی زانکۆی پەیام نووری ورمێ، چەندین چالاکی خوێنکاریی کورد بەناچاری دەستیان لە خوێندن هەڵگرتبوو.

ئەو خوێندکارە کوردە هەنووکە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی وڵاتی ئێران نێشتەجێ بووە.