هەڕەشە، لێدان و كوتان پشكی كۆڵبەرانی هەناسە ماندوو
14:06 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: زەخت و گوشاری هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد زیادی كردووە و لەو پێوەندییەدا كۆڵبەرانی ناوچەی تەرگەوەڕ لەو هەڕەشانە بێبەری نەبوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردووا هێزەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی تاران كۆڵبەران و كاسبكارانی ناوچەی تەرگەوەڕی \"ورمێ\"یان داوەتە بەر لێدان و كوتان و هەڕەشەی كوشتنیان لێ كردوون.
یەكێك لە كۆڵبەران بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لەلایەن بنكەیەكی ئینتزامیی سەرسنوورەوە پێیان راگەیاندوون ئەگەر بێت و نزیكی سنوور بكەونەوە دەتانكووژین.
كوشتن و بریندار كردنی كاسبكارانی كورد بەردەوامە:
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا تەنیا لە ماوەی 50 رۆژی رابردوودا 14 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژراو و بریندار بوون.
لە كۆی گشتی ئەو رێژەیە 6 كۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و 8ی دیكەش بریندار بوون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.