هەرێمی كوردستان سەرجەم مینە دژە نەفەرەكان لەناو دەبات
15:30 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: بڕیارە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵی 2012 سەرجەم مینە چێنراوە دژە نەفەرەكانی ئەو هەرێمە پووچەڵ بكاتەوە.
بەپێی \"رێككەوتنامەی ئوتاوا\" دەبێهەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق سەرجەم مینە دژە نەفەرەكانیان لەناو ببەن و هەموو مەیدانەكان لە بوونی مین پاك بكەنەوە.
ئاكۆ عەزیز بەڕێوەبەری دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پەیامنێری راگەیاندووە، بەپێی مادە و بەندەكانی ناو پەیاننامەی ئۆتاوا، دەبێحكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان سەرجەم كێڵگەكانیان لە مینە چێنراوەكان پاك بكەنەوە.
ئاكۆ عەزیز لەو باوەڕە دایە بەپێی ئەو بارودۆخەی كە حكوومەتی عێراق تێدایە بەمزوانە ناتوانێ ئەو خاڵەی رێككەوتنامەی ئۆتاوا جێبەجێبكات.
ئەو لێپرسراوە روونیشی كردەوە، لە هەرێمی كوردستان رووبەریكی زۆری زەوی بە مین چێنراوە و زۆربەی ئەو شوێنانەش لە بناری چیاكان و خودی چیاكانیش هەڵكەوتوون.
حكوومەتی عێراق ساڵی 2007 بوو بە ئەندامی رێكخراوی دژە مینی نێودەوڵەتی ( ئۆتاوا) و سەرجەم بڕیارنامەكانی ئەو رێكخراوەیەی قبووڵ كردووە.
رێککەوتننامەی پێشگیری لە بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی مێنی دژەنەفەر لە ساڵی 1997 لە شاری ئۆتاوای كانادا لە نێوان 140 وڵاتی بەرهەمهێنەر و بەكاربەری میندا واژۆ كراوە و بەپێی ئەو رێككەوتننامەیە تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەكاربەری مین دەبێدەست لەو كارە هەڵبگرن، بەڵام هەتا ئێستاش40 وڵاتی گەورە بەرهەمهێنەری مین ئەو رێككەوتننامەیان واژۆ نەكردووە.