هێزە حکوومەتییەکان شاری نەوسوود رێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتیی هاووڵاتییان گرت
20:54 - 18 خەزەڵوەر 2713
![](/weney-babet/16675.jpg)
ئاژانسی کوردپا: بازاڕیان و دووکاندارانی شاری نەوسوود بۆ وەڵامدانەوە بە بانگەوازی لاوان و چالاکانی مافی مرۆڤی ئەو شارە، دوکان و بازاڕیان داخست.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکان و هەروەها هێزەکانی \"بەسیج\" بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر بەخشداریی نەوسوود و دانانی کامێرای چاوەدێری، پێشیان بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارە گرت کە بڕیار بوو لەو شوینە بەڕێوە بچێت.
![\"16673.jpg\"](\"{imagepath}/16673.jpg\")
هەواڵنێری کوردپا هەروەها رایگەیاند؛ نزیک بە ٩٥%ی دووکانەکانی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین داخراوە و هاووڵاتییەکی دانیشتووی پاوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە : \"ئێمە بە ەمبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم بەخشداریی شارەی نەوسوود هاتووینەتە شاری نەوسوود، بەڵام بەهۆی رێژەی زۆری هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان لە بەردەم بەخشداری، ئەو کۆبوونەوەناڕەزایەتییە بەڕێوە نەچوو\".
![\"16674.jpg\"](\"{imagepath}/16674.jpg\")
کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی پاسگای \"ملاندەر\" لە ناوچەی نەوسوود، ٢ لاوی خەڵکی ئەو ناوچەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی \" ئێحسان پەیام\" تەمەن ٢٢ ساڵە و کوڕی محەممەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەو کەسەی دیکەشیان بەناوی \"کاوان حەیدەری\" کوڕی قەیسەر، بە توندی بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکان و هەروەها هێزەکانی \"بەسیج\" بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر بەخشداریی نەوسوود و دانانی کامێرای چاوەدێری، پێشیان بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارە گرت کە بڕیار بوو لەو شوینە بەڕێوە بچێت.
![\"16673.jpg\"](\"{imagepath}/16673.jpg\")
ئەحمەدزادە دادستانی دادگای شاری پاوە
هەواڵنێری کوردپا لە شاری نەوسوودەوە رایگەیاند، بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، روانسەر، نۆدشە و پاوە بە مەبەستی بەشداریی لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو لاوەی کە بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان کوژرابوو، بەشدارییان کرد.هەواڵنێری کوردپا هەروەها رایگەیاند؛ نزیک بە ٩٥%ی دووکانەکانی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین داخراوە و هاووڵاتییەکی دانیشتووی پاوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە : \"ئێمە بە ەمبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم بەخشداریی شارەی نەوسوود هاتووینەتە شاری نەوسوود، بەڵام بەهۆی رێژەی زۆری هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان لە بەردەم بەخشداری، ئەو کۆبوونەوەناڕەزایەتییە بەڕێوە نەچوو\".
![\"16674.jpg\"](\"{imagepath}/16674.jpg\")
بەرپرسانی هێزی ئینتزامیی و بەسیجی بەخشی نەوسوود
یەکێک لە بەشدارانی رێوڕەسمی سەرەخۆشیی \"ئێحسان پەیام\" باسی لە ئامادە بوونی مەلا قادر قادری لەو رێوڕەسمەدا کرد و رایگەیاند: \" مەلا قادر قادری بە ئامادەبوانی راگەیاندووە کە خۆ لە توندوتیژی و ناڕەزایەتی ببوێرن و هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد: \" یەکێک لە بەشدارانی خەڵکی روانسەر ناڕەزایەتیی بەو وتانەی مەلا قادر قادری، دەربڕی\".کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی پاسگای \"ملاندەر\" لە ناوچەی نەوسوود، ٢ لاوی خەڵکی ئەو ناوچەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی \" ئێحسان پەیام\" تەمەن ٢٢ ساڵە و کوڕی محەممەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەو کەسەی دیکەشیان بەناوی \"کاوان حەیدەری\" کوڕی قەیسەر، بە توندی بریندار بووە.