هاووڵاتییەکی دیکە لە سنە دەسبەسەر کرا

11:31 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەریاد منبەری"، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیام منبەری"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.