هاووڵاتییەک لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:30 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی بەزازی"، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی گوندی "زێوە" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و پاشان ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کردووە.

ئەو هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.