هاووڵاتییەک لە سنە دەسبەسەر کرا

10:58 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیام منبەری"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی پەیام منبەری، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کاوە منبەری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی زاهید و هەروەها "شێرکۆ منبەری"، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.