ناونامەی "مانێشت" بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو کرایەوە

16:03 - 26 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: کتێبی فەرهەنگی ناوە کوردییەکانی \"مانێشت\" بۆ دووەمین جار لەلایەن دەزگای چاپی\"حیان\"وە چاپ و بڵاو کرایەوە.

سەجاد جەهانفەرد ناسراو بە \"ژیار\" لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بە پێداچوونەوەیەکی ورد و بنکۆڵی سەرجەم ناوە دیرۆکییەکان بە ئاڤێستایی، پاڵەیی ، کوردی و فارسی کە زیاتر لە ١٠ هەزار ناوی لە خۆ گرتووە، گەیشتە دەستی ئۆگرانی ناوی کوردی و کوردی زمان.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە باسی لەوەشکرد بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی غەیرە کورد، ناوەکان لە ٢ بەشی لێک جیادا نووسراونەتەوە تاکوو هاووڵاتییان بۆ دۆزینەوە و هەڵبژاردنی ناوەکان بەرەوڕووی گرفت نبنەوە.

ژیار ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی چاپی یەکەمی لە ساڵی ٨٩ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ناونامەی مانێشت کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبووە و رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان ناوی منداڵەکانیان لەرووی ئەو ناونامەیەوە هەڵبژاردووە کە یەکێک لە ئامانجەکانی چاپی ئەو کتێبە برەودان بە ناوی کوردی لە پارێزگا کوردنشینەکان بوو.

مانێشت بە واتای \" وڵاتی مادەکان و هەروەها ناوی چیایەکیش لە پارێزگای ئیلام لەو ناونامەیەدا هاتووە.

ئەو کتێبە بە هەژماری ٢٠٠٠ دانە لەلایەن دەزگای چاپی \"حیان\" لە شاری تاران لە چاپ دراوە وهەنووکە لە کتێبخانەی شارەکانی تاران، کرماشان، ئیلام، سنە و ورمێ دەست دەکەوێت.