ئاژانسی کوردپا: شانۆی رۆژ لە شاری مەریوان پاش ١٠ رۆژ نمایش کردنی بەردەوام، رۆژی دووشەممە کۆتایی پێهات.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "شانۆی رۆژ" کە وەسفێک لە ژیان و بەسەرهاتی "شێخی سەنعان" بوو لە رێکەوتی ١٦ هەتا ٢٥ی بەفرانبار لە هۆڵی فەرهەنگیی شاری مەریوان نمایش کرا کە رۆژی دووشەممە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
شانۆی رۆژ لە نووسین و دەرهێنانی "محەمەد بەهرامی" بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە هۆڵی فەرهەنگی شاری مەریوان هەموو شەوێک لە سەعاتی ٨ و نیو لەلایەن گروپی شانۆی رۆژەوە پیشان ئەدرا.
ئەو شانۆیە لە ٢٣یەمین شانۆی پارێزگاکانی وڵاتی ئێران لە شاری کامیاران بەشداری کردووە.





