مەترسیی لە ناوچوونی سەرچاوە سروشتییەكانی جوانڕۆ بە هۆی كەمیی ژینگە پارێز
14:27 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: شاری جوانڕۆ بە بوونی 60 هەزار هێكتار سەرچاوەی سروشتی تەنیا 14 ژینگە پارێزی هەیە.
ماڵپەڕی فەمانداریی شاری جوانڕۆ لە زاری جێگری ئەو ناوەندەوە بڵاوی كردەوە، كەمیی ژینگە پارێز بە یەكێك لە گرینگترین كێشەكانی سەرچاوە سروشتییەكانی ئەو شارە دێتە ئەژمار و ئەستەم بوونی ناوچەكە یەكێكی دیكە لە كێشەكانی ژینگە پارێزانە.
بەوتەی ئەمیر مورادی، لە وڵاتی ئێراندا بۆ هەر سێ هەزار هێكتار یەك كەس وەكوو ژینگە پارێز دیاری كراوە و ئەمە لە حاڵیك دایە كە شاری جوانڕۆ بە بوونی 48 هەزار هێكتار لێڕەوار و 12 هەزار هێكتار دەشت تەنیا 14 ژینگە پارێز هەیە.
بەپێی ئەو خشتەیەی كە لێپرسراوانی ئێران بۆ پارێزەرانی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەكان دیارییان كردووە، لە حاڵی حازردا شاری جوانڕۆ پێویستی بە 6 ژینگە پارێزی دیكە هەیە.
بەپێی ئامارەكانی ئیدارەی گشتیی ژینگە پارێزی پارێزگای كرماشان، بۆ هەر 5278 هەزار هێكتار سەرچاوەی سروشتی لەو پارێزگایەدا یەك ژینگە پارێز هەیە.
لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو ناوچانەی كەلە زەنجیرە چیاكانی زاگروس هەڵكەوتوون، بۆ چەندین جار تووشی ئاگر كەوتنەوە و راوی بێ سەروبەرەی ئاژەڵەكان بوون و نەبوونی ژینگە پارێز بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو حاڵەتانە دێتە ئەژمار.