مردنی کرێکاران بەهۆی رووداوی کارەوە لە کرماشان ٩٠% زیادی کردووە
21:55 - 22 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ساڵی رابردوودا مردنی کرێکاران بەهۆی رووداوی کارەوە لە ئوستانی کرماشان ٩٠.٦% چوونە سەرێی بەخۆیەوە بینیوە.
رێکخراوی پزیشکی قانوونیی ئوستانی کرماشان لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ساڵی رابڕدوودا ٦١ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو ژمارەیە لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٣٢ کەس بووە کە لە ساڵی ١٣٩٢دا بۆ ٦١ کەس زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی ٣١ پیاو و ١ ژن و لە ساڵی ١٣٩١یشدا ٥٧ پیاو و ٣ ژن بەهۆی رووداوی کارەوە بوونەتە قوربانی.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئەو ئامارانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە هەر رۆژێکدا لە ولاتی ئێران ٥ کرێکار بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی خۆیان لەدەست ئەدەن.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سالی ١٣٩١دا ٣٧ کرێکاری کورد لە ئوستانی کوردستان بەهۆی رووداوی کارەوە بوونەتە قوربانی و ٥ کرێکاری دیکەش لە رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها لە ساڵی رابردوودا ٥ کرێکاری دانیشتووی کوردستانی ئێران کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار کردنن بوون، لە کاتی کار کردندا گیانیان لەدەست داوە.