مامۆستایەکی ئایینی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:24 - 8 خەرمانان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، مامۆستا "حەسەن جەنگخا"، مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو مامۆستا تەمەن ٢١ ساڵەیان بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی حکوومەتی دەسبەسەر کردووە. ئەو چالاکە مەزهەبییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکیی تەبلیغیی دەکرد.

مامۆستا "حەسەن جەنگخا" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکار و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو مامۆستایە لە ورمێ، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

مامۆستا "حەسەن جەنگخا" پێشنوێزی گوندی "حەفتوانـ"ـی ناوچەی سەڵماسە.