لەسلێمانی رەوشی رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

16:52 - 18 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان – لقی سلێمانی بە بۆنەی ١١٥ هەمین ساڵی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستان، بۆ بەدواداچوون و تاوتوێ کردنی کێشە و گرفتی رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، کۆڕێک بەڕێوە دەبات.

جەواد حەیدەری رۆژنامەنووس و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرجەم مێدیاکاران و رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن لەو کۆڕەدا بەشداری بکەن و ڕا و بۆچوون و ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان بخەنە ڕوو.

\"11893.jpg\"
جەواد حەیدەری
حەیدەری ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رۆژنامەنووسانەی لە میدیا حیزبەکانیشدا کاردەکەن بەبێ لەبەر چاو گرتنی ئەندامەتی لە سندیکای رۆژنامەنووساندا، دەتوانن وەک نوێنەری میدیاکەیان لەو کۆڕەدا بەشداری بکەن.

ئەو کۆڕە، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە کاتژمێر ٣ بۆ ٦ی ئێوارێ لە گەڕەکی ئاشتی و لە سەنتەری رێوان، هۆڵی رێوان بەڕێوە دەچیت.