لێپرسراوی شارەوانیی دیاربكر بیست و هەشت ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
13:40 - 19 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: عوسمان بایدەمیر لێپرسراوی شارەوانیی دیاربكر لە توركیە لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو وڵاتەوە بە 28 ساڵ زیندانی حوكم درا.
ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، دادوەری گشتیی شاری دیاربەكر سكاڵایەكی بە دژی بایدەمیر پێشكەش بە دادگای باڵای تاوانەكان كردووە و لە ئەنجامدا ئەو لێپرسراوەی شارەوانیی دیاربەكر بە بیست و هەشت ساڵ زیندانی حوكم دراوە.
عوسمان بایدەمیر بە بەشداری كردن لە رێوڕەسمی بە خاك سپاردنی تەرمی حەوت گریلای پارتی كرێكارانی كوردستان لە دیاربەكر تاوانبار كراوە.
لە بەشێكی دیكەی سكاڵانامەكەدا هاتووە، بایدەمیر هەر لەو رێوڕەسمەدا لە نێوان قسەكانیدا پڕوپاگەندەی بۆ هەوڵەكای پەكەكە كردووە و ئەو رێكخراوەیەی بە پشتیوانی كوردەكان وەسف كردووە.
بایدەمیر سەرجەم ئەو تاوانانەی كە لەسەری بە 28 ساڵ زیندانی حوكم دراوە رەت كردۆتەوە و رایگەیاندووە ئەوانە دوورن لە راستی.