لوقمان پیرخزرانیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

16:35 - 2 رەزبەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، لوقمان پیرخزرانیان خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی شاری تاران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیڤین کرا.

 ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە پێشتر بە تۆمەتی "تێکدانی بیر و ڕای گشتیی" لە یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی شاری تاران دادگایی و بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە ماوەی ١٥ مانگ لەو حوکمە، بۆ ماوەی ٥ ساڵ چووەتە حاڵەتی هەڵپساردنەوە.

لوقمان پیرخزرانیان ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری سآڵی ٩٩، لەگەڵ کچەکەی بە ناوی "ندا پیرخزرانیان" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئیڤین ڕاگوێزرابوون.

 پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەیان لە زیندانی ئیڤین ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش پیشینەی زیندانیکرانی لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا،هەبووە و بە زیندان و دوورخرانەوە بۆ شاری خوڕەمئاوا مەحکووم کرابوو.